Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به‌ مه‌رج په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ سوریا ئاسایی ده‌كاته‌وه‌

په‌یام

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی دیمه‌شق ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه‌.

فێدێریكا مۆگێرینی نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و كاروباری ئاسایش، رایگه‌یاند: ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و دانوستانانه‌ی كه‌ به‌ پارێزگاریی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئاشتی و چاره‌سه‌ر بۆ سووریا ده‌هێنن، ئه‌مه‌ پێش مه‌رجی ئێمه‌یه‌ بۆ بنیاتنانه‌وه‌ و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی دیمه‌شق.

فێدێریكا مۆگێرینی وتیشی "به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هاوكارییه‌كانمان بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی داڵده‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ری سووریایان داوه‌، جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ ئاداری داهاتوو سێیه‌مین كۆنفرانسی سووریا له‌ بڕۆكسل به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

بڕیاره‌ 24 و 25ی شوبات كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌ میسر به‌ڕێوه‌بچێت و به‌رله‌وه‌ش له‌ بڕۆكسل كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاماده‌كاری تایبه‌ت به‌ كاروباری سوریا ئه‌نجام بدرێت.


120 جار خوێندراوەتەوە
04/02/2019

بابەتی زیاتر