Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران، ڕۆژانه‌ 25 ملیۆن دۆلار به‌رهه‌می بازرگانی هه‌نارده‌ی عێراق ده‌كات

په‌یام

له‌ماوه‌ی‌ 10 مانگی رابردوودا كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ به‌های حه‌وت ملیار و 515 ملیۆن دۆلار زۆرترین به‌رهه‌می خۆی به‌ عێراق فرۆشتووه‌.

به‌پێی راپۆرتی ژووری بازرگانی تاران، ئێران له‌ میانی 10 مانگی رابردوودا واته‌ له‌ مانگی ئاداری 2018 تاوه‌كو كانوونی دووه‌می 2019 به‌ به‌های حه‌وت ملیار و 515 ملیۆن دۆلار به‌رهه‌می بۆ عێراق هه‌نارده‌ كردووه‌ و به‌بڕی 51 ملیۆن دۆلاریش له‌ عێراقه‌وه‌ هاورده‌ كردووه‌.

به‌پێی ئاماره‌كان رۆژانه‌ تێكڕا به‌بڕی 25 ملیۆن دۆلار له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌رهه‌می بازرگانی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی عێراق ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومركی ئێران، هه‌فته‌ی رابردوو له‌ راپۆرتيَكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ حكوومه‌تی تاران له‌ میانی 10 مانگی رابردوودا، به‌ به‌های 36 ملیار و 350 ملیۆن دۆلار به‌رهه‌می نا نه‌وتی هه‌نارده‌ كردووه‌.

144 جار خوێندراوەتەوە
04/02/2019

بابەتی زیاتر