Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مێرگه‌سوور.. تەرمی هاوڵاتیەك لەنێو رووباری‌ رێزان دۆزرایەوە

په‌یام


رائید سه‌عدون هاودیانی وتەبێژی پۆلیسی سۆران بەپەیامی راگەیاند: ئێوارەی ئەمرۆ تەرمی هاوڵاتیەك كەوا ناسنامەی دیار نیە لە قەراغ رووباری ریزان لە شارۆچكەی بلێی‌ سه‌ر به‌ قه‌زای‌ مێرگه‌سوور دۆزراوەتەوە.

هاودیانی ئەوەشی وت "بەشی ئیشكگری پۆلیسی مێرگەسوور لەلایەن ماسی گرەكانی رووباری ریزانی سەر بە شارۆچكەی بلێ  ئاگاداركراونەتەوە بە بوونی لاشەی هاوڵاتیەكی نەناسراو رەگەزی نێر لە قەراغ رووباری رێزان".

سەبارەت بە ناسنامەی مردووەكە وتەبێژی پۆلیسی سۆران وتی" پۆلیسی مێرگەسوور دەستیان كردووە بە رێكاری پێویست بۆ زانینی ناسنامەی لاشەی مردووەكە و هەڵساون بەناردنی تەرمەكە بۆ پزیشكی دادی هەولێر بۆ زانینی هۆكاری گیان لەدەستدانی".

324 جار خوێندراوەتەوە
04/02/2019

بابەتی زیاتر