Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆككۆماری عێراق، پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی 2019ی‌ په‌سه‌ندكرد

په‌یام

سه‌رۆككۆماری عێراق، پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراقی بۆ ساڵی 2019 په‌سه‌ندكرد.

نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2019 گه‌یشتۆته‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق و له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحی سه‌رۆككۆماره‌وه‌ واژۆكرا.

سه‌رۆككۆماری عێراق له‌میانی په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی وڵاتدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: پێویستی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی عێراق و ده‌ستكردن به‌ ‌قۆناغی بونیادن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌هه‌گبه‌ی پرۆژه‌كه‌دایه‌.

هاوكات، به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له‌ گشت قۆناغه‌كاندا له‌ ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ و پێداچونه‌وه‌ و گفتوگۆكردن له ‌باره‌یه‌وه‌، به‌رزنرخاند.

ڕۆژی (24ی كانونی دووه‌می 2019) پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق له‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ندكرا و پشكی كوردیش له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ به‌ 12.67% جێگیركراوه‌،  هه‌روه‌ها به‌ وته‌ی په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌گه‌ر بێ به‌ستنه‌وه‌ی به‌ نه‌وته‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.


320 جار خوێندراوەتەوە
04/02/2019

بابەتی زیاتر