Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رێڤینگ هروری‌: چه‌ند پێشنیارێك بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌یه‌


په‌یام

ڕێڤینگ هروری سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێك له‌ به‌شی‌ كوردی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌: چاوه‌ڕوانی ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانین ئه‌گه‌ر بزانین درێژ ده‌كێشێت، ئه‌وا چه‌ند پێشنیارێك له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌یه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی كاتیه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنی په‌رله‌مان، یاخود كۆبونوه‌ی فراكسیۆنه‌كانه‌ بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر لایه‌نه‌كان تا ڕێك بكه‌ون."

سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان ڕاشیگه‌یاند" لەحاڵەتی ڕێک نەکەوتنی لایەنە سیاسیەکان کە بزانین درێژە دەکێشێت هەموو ئەگەرێک هەیە هەندێک پێشنیار هەبوو لەوانە وەک فڕاکسیۆن کۆبونەوە بکەین کە یاداشتی خۆمان بدەینە لایەنە سیاسیەکان تا ماوەکە لەوە درێژتر نەبێتەوە، هەندێک پێشنیاری تر هەبوو کە ئەگەر ماوەکە درێژتر بوەوە پەرلەمان لەناوخۆی خۆیدا دەستەیەکی کاتی یا شەرعی هەڵبژێردرێت بۆ هەندێک کاری پەرلەمانتاری تا بێتە ڕاپەڕاندنی کاری پەرلەمانتاری، لەڕێگای ئەم میدیایەی ئێوە-وە داوا دەکەین کە چیتر ماوەکە درێژ نەبێتەوە تا پەرلەمان ناچار نه‌بێت دەستەیەکی کاتی هەڵبژێریت یا فڕاکسیۆنەکان و شه‌قام فشار بكه‌ن خۆیان بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێكبهێنرێت ."

وتیشی" پێشنیاره‌كان له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پارتیه‌وه‌ پێشوازی لێكراوه‌، وه‌ هه‌ر پێشنیارێك كه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌نجامانی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌ت پێشوازی لێده‌كرێت، به‌ڵام ئێمه‌ چاوه‌ڕێی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی-ین بزانین به‌ كوێ ده‌گات."


268 جار خوێندراوەتەوە
05/02/2019

بابەتی زیاتر