Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆران عومه‌ر: وه‌ك چۆن شۆفێری‌ تاكسی‌ له‌ فه‌رمانبه‌ر قه‌ده‌غه‌ده‌كه‌ن؛ بازرگانیش له‌ به‌رپرسان قه‌ده‌غه‌بكه‌ن



په‌یام

سۆران عومه‌ر، له‌باره‌ی‌ رێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شۆفێری‌ تاكسی‌ ده‌ڵێت "ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ شۆفێری ته‌كسی نایاساییه‌!" ده‌شڵێت، به‌رپرسه‌ باڵاكانی حكومه‌ت خه‌ریكی بازرگانین ئاساییه‌! به‌ڵام شۆفێری ته‌كسی نابێ ئیشی دیكه‌ی هه‌بێ!.


سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی‌ كوردستان روونیكردوه‌ته‌وه‌، به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ پشتی پێ به‌ستووه‌و ده‌سه‌ڵاتی لێ وه‌رگرتووه‌ بۆ ده‌ركردنی ڕێنمایی ڕێكخستنی كاری شۆفێری، له‌هیچ ماده‌و به‌ندو بڕگه‌یه‌كی یاسای ژماره‌ (6)ی ساڵی 2009 باس له‌وه‌ نه‌كراوه‌ به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ ڕێنمایی بۆ ئه‌م بواره‌ ده‌ربكات.

راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئامانج و ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌ له‌ حه‌وت بڕگه‌ پێكهاتووه‌ له‌گه‌ڵ ماده‌ی سێیه‌م، یه‌كه‌م له‌پێناسه‌ی وه‌زیر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی نه‌داوه‌ به‌به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ ئه‌و بواره‌ به‌ڕێنمایی ڕێكبخات، ڕاسته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ له‌پێكهاته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌، به‌ڵام كاری ئه‌وان له‌ بواری پێدانی مۆڵه‌تی شۆفێری و ژماره‌ی ئۆتۆمبیل و ساڵانه‌و ئه‌و بوارانه‌دایه‌ كه‌له‌ تایبه‌تمه‌ندی هاتوچۆیه‌.

سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ی ئه‌ركی ڕاسته‌وخۆیه‌تی ڕێنمایی ڕێكخستنی ئه‌م بواره‌ ده‌ربكات به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ / هاتوچۆ، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنه‌ كه‌ ئه‌ركی وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن له‌ یاسای ژماره‌ 19ی ساڵی 2011 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن دیاریكراوه‌ له‌ ماده‌ی دووه‌م تایبه‌ت به‌ ئه‌ركی وه‌زاره‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، كاری تاكسی گواستنه‌وه‌یه‌و تێرمیناڵه‌كانیش په‌یوه‌ستن به‌و وه‌زاره‌ته‌وه‌، ده‌كرێ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌شدار بێ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و پێكه‌وه‌ ڕێنمایی بۆ ئه‌و بواره‌ ده‌ربكه‌ن، نه‌ك به‌ته‌نها وه‌زاره‌تی ناوخۆ.

سۆران عومه‌ر له‌ باره‌ی‌ ره‌زامه‌ندبوونی‌ لایه‌نی‌ ئه‌منی‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ رێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ بۆ كاری‌ شۆفێری‌ تاكسی‌، ده‌ڵێت، لایه‌نی ئه‌منی له‌ یاسای ژماره‌ (6)ی ساڵی 2009 به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێناسه‌ی لایه‌نی ئه‌منی نه‌كراوه‌، ئایا لایه‌نی ئه‌منی كێیه‌؟ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پۆلیسه‌؟ یان یاسایشه‌؟ یان ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌؟ ئه‌كرێ هه‌ركه‌س له‌ڕوی حزبی و ئایدۆلۆجیه‌وه‌ به‌دڵیان نه‌بوو بڵێن ڕه‌زامه‌ند نین كاری شۆفێری بكه‌ی، له‌كاتێكدا هه‌ندێك له‌و ده‌زگا ئه‌منیانه‌ ته‌كسی و شۆفێری ته‌كسی بۆ كاری هه‌واڵگری به‌كارده‌هێنن! 

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ شۆفێری‌ تاكسی‌ له‌ به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ حكومه‌ت، سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، زۆر باشه‌ موچه‌كانیان وه‌ك خۆی و له‌كاتی خۆی بده‌نێ با كه‌سی موچه‌خۆرو فه‌رمانبه‌ر نه‌توانێ كاری ته‌كسی بكات و پێویستی نه‌بێت تۆ موچه‌كه‌ی پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ی و له‌مانگی 2 ی ساڵی 2019 موچه‌ی مانگی 10 ت پێداوه‌ ده‌ته‌وێ موحتاج نه‌بێ؟ باشه‌ تۆ چیت بۆ ته‌كسی كردووه‌ تا به‌وجۆره‌ ڕێكی ده‌خه‌ی؟ به‌نزینی هه‌رزانی پێ ده‌ده‌ی؟ هاوكاری ساڵانه‌ی ده‌كه‌ی ؟ ڕسومات و پێبژاردنت له‌سه‌ر كه‌م كردۆته‌وه‌ ؟ له‌پێناو چی دا ئه‌مه‌ ده‌كه‌ی؟

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، تۆ هاتوی ئه‌وه‌ جێبه‌جێ بكه‌ی كه‌ خه‌ڵكی خاوه‌ن پۆستی حكومی بۆی نیه‌ بازرگانی بكات؟ ئه‌زانی ته‌نها له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ كێ و كێ كه‌ پله‌ی به‌رزیان هه‌یه‌ خه‌ریكی بازرگانی گه‌وره‌ن له‌ڕێگه‌ی كوڕو كه‌سه‌ نزیكه‌كانیانه‌وه‌؟ ئه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێ ناكه‌ن كه‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانی حكومه‌ت به‌یاسا قه‌ده‌غه‌یه‌ بازرگانی بكه‌ن به‌ڵام زۆریان بازرگانی گه‌وره‌ن؟ بۆ ئه‌مه‌ ته‌نها بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار ڕێكده‌خه‌ن؟ بۆ لێره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ن؟

سۆران عومه‌ر روونیشیده‌كاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ڕێكخستنی هه‌موو بواره‌كانی ژیانم له‌هه‌رێمی كوردستان به‌دادگه‌ری، به‌بێ مه‌حسوبیه‌ت، به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بێ ده‌سه‌ڵات وه‌لانرێ و ده‌سه‌ڵاتدار به‌كه‌یفی خۆی بكات، سیاسی و حكومی بازرگانی بكه‌ن به‌ڵام شۆفێری ته‌كسی ئه‌بێ ته‌نها ئه‌وه‌ بكات و پیشه‌ی دیكه‌ی نه‌بێ!

وه‌زاره‌نی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ ڕێنمایی ژماره‌ (1)ی ساڵی 2019ی وه‌زیری ناوخۆ، كه‌ له‌ 24/1/2019 چه‌ند ڕێنماییه‌كی‌ بۆ ڕێكخستنی كاری شۆفێری ته‌كسی له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.


1783 جار خوێندراوەتەوە
05/02/2019

بابەتی زیاتر