جۆرام ڤان كلاڤیرین كه ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر لیستی پارتی ئازادی راستڕه‌وی له هۆڵه‌ندا په‌رله‌مانتار بوو، كاتێك په‌رتوكێكی دژبه ئیسلام ده‌نووسی ئایینی ئیسلامی هه‌ڵبژارد و موسڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند.
راگه‌یاندنه‌كانی هۆڵه‌ندا بڵاویانكرده‌وه: جۆرام ڤان كلاڤیرین كه پێشتر سیاسه‌تمه‌دار بووه و ته‌مه‌نی 39 ساڵه، له تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو موسڵمان بووه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن: جۆرام ڤان كلاڤیرین له كاتێكدا كه سه‌رقاڵی نووسینی په‌رتووكێك دژبه ئیسلام بووه له ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌و كاته‌دا ئه‌نجامیداون دیدی بۆ ئیسلام گۆڕاوه‌و دوای ئه‌وه‌ی ئایینی ئیسلامی هه‌ڵبژارد و موسڵمان بوو، په‌رتووكێكی نووسیوه كه بۆچوونی ناموسڵمانان دژبه ئیسلام هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
ڤان كلاڤیرین كه له ساڵانی 2010 تا 2017 له په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا په‌رله‌مانتار بووه له ساڵی 2014دا دوای وته ره‌گه‌زپه‌رستیه‌كانی گرییت ویڵده‌رس سه‌رۆكی پارتی ئازادی راستڕه‌وی توندئاژۆ، به‌رامبه‌ر به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك مه‌غریبییه‌كان له‌و پارته جیابووه‌وه و وه‌ك په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام بووه.
ڤان كلاڤیرین له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی ساڵی 2017دا به هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر لیستی ئه‌و پارته‌ی خۆی دروستیكردبوو ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا ، ماڵئاوایی له سیاسه‌ت كرد.
ئارنۆود ڤان دۆرن سه‌ركرده‌ی پارتی یه‌كێتیی، كه ئه‌ویش ماوه‌یه‌ك له‌نێو پارتی ئازادی راستڕه‌وی توندئاژۆ بوو، پێش نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌و پارته جیابووه‌وه و به‌هه‌مان شێوه‌ی ڤان كلاڤیرین موسڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند.
2191 جار خوێندراوەتەوە
05/02/2019