Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

موحه‌مه‌د حه‌لبوسی: له‌ناو په‌ڕله‌ماندا ئیمزا كۆكراوه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراقدا


په‌یام

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق محه‌مه‌د حه‌لبوسی رایگه‌یاندووه‌ ''وه‌ك په‌رله‌مان داواكاری واژووكراوی ٥٥ په‌رله‌مانتارمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ بۆ كردنه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ بیانیه‌كان".


سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق محه‌مه‌د حه‌لبوسی رایگه‌یاند ''وه‌ك په‌رله‌مان داواكاری واژووكراوی ٥٥ په‌رله‌مانتارمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ بۆ كردنه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ بیانیه‌كان" و گوتی، ''ئه‌مه‌ له‌ دانیشتنه‌كاندا باسی لێوه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ئازاردا ده‌ستپێده‌كه‌ن به‌ڵام له‌پێشدا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بین كه‌ عێراق بگاته‌ سه‌قامگیری. دواتر با باس له‌ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان بكه‌ین".

هاوكات لای خۆشیه‌وه‌ فه‌رمانده‌ی میلیشیای شیعی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی فەتح له‌ په‌رله‌مانی عێراق هادی عامری رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان رێگه‌ به‌وه‌ ناده‌ن خاكی وڵاته‌كه‌یان به‌كاربهێنرێت به‌ ئامانجی هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتێكی تر.

عامری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و ریفۆرمدا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ چه‌ندین ئاسته‌نگیان هه‌یه‌ كه‌ پێویستی به‌ تێپه‌ڕین هه‌یه‌ له‌وانه‌ بوونی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ وڵاتدا.

عامری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌وان رێگه‌ به‌بوونی سه‌ربازیی ئه‌مریكا ناده‌ن له‌ عێراق و وتی، ''عێراق نابێته‌ شوێنێك بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هیچ وڵاتێكی تر به‌ سعوودیه‌شه‌وه‌. ده‌ستوور، رێگر بە بوونی سه‌ربازی بیانی ره‌ت ده‌كاته‌وه‌".

پێشتر جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان حه‌سه‌ن كه‌عبی رایگه‌یاند بوو له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ یاسای تایبه‌ت به‌ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌رده‌كه‌ن.

96 جار خوێندراوەتەوە
06/02/2019

بابەتی زیاتر