Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕوسیا سیستمی به‌رگری مووشه‌كیی نوێی وشكانی به‌رهه‌مده‌هێنێت


په‌یام

پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنی هێزه‌ ئه‌تۆمییه‌ مه‌ودا ناوه‌نده‌كان ڕوسیا دوو سیستمی به‌رگری مووشه‌كیی نوێی وشكانی ، به‌رهه‌مده‌هێنێت.


سێرگی شۆیگو وه‌زیری به‌رگریی رووسیا له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكای  له‌ رێككه‌وتنی هێزه‌ ئه‌تۆمییه‌ مه‌ودا ناوه‌نده‌كان رایگه‌یاند: زیادكردنی مه‌ودای سیستمه‌كانی مووشه‌كی وشكانی له‌ پێشكه‌وتندایه‌ و گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌، پێویسته‌ تا 2021 هه‌ردوو مووشه‌كی كروز و هایپێرسۆنیكی دوورهاوێژ كه‌ له‌ وشكانی جێگیرده‌كرێن په‌ره‌یان پێبدرێت. 

شۆیگو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌مریكا به‌قووڵایی زیاتر له‌ 500 كیلۆمه‌تر له‌ سنووره‌كانی رێككه‌وتنی هێزه‌ ئه‌تۆمییه‌ مه‌ودا ناوه‌نده‌كان مووشه‌كی جێگیركردووه‌ و ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی رووسیا فه‌رمانی كردووه‌، ئه‌م هه‌وڵهی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی هاوشێوه‌ به‌رپه‌رچ بدرێته‌وه‌.

رێككه‌وتنی هێزه‌ ئه‌تۆمییه‌ مه‌ودا ناوه‌نده‌كان ئه‌و موشه‌كه‌ دوورهاوێژانه‌ قه‌ده‌غه‌ده‌كات كه‌ مه‌وداكه‌یان له‌ 500 بۆ پێنج هه‌زار و 500 كیلۆمه‌تر توانای هه‌لگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیان هه‌یه و‌ له‌ ساڵی 1987 له‌ نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ واژۆكراوه‌، به‌ڵام مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كشانه‌وه‌ی وڵاتكه‌ی له‌و ڕێككه‌وتنه‌ش ڕاگه‌یاند.

پێشتریش سه‌رۆكی رووسیا ئه‌مریكای به‌ پێشێلكردنی رێككه‌وتنی هێزه‌ ئه‌تۆمییه‌ مه‌ودا ناوه‌نده‌كان تۆمه‌تباركرد و، رایگه‌یاندبوو: وه‌ڵامی هاوشیوه‌یان بۆ هه‌ڵویستی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵپه‌ساردن و كشانه‌وه‌ له‌ رێككه‌وتنی هێزه‌ ئه‌تۆمییه‌ مه‌ودا ناوه‌نده‌كان ده‌بێت.


259 جار خوێندراوەتەوە
06/02/2019

بابەتی زیاتر