Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران به‌رگری له‌ تاقیكردنه‌وه‌ موشه‌كییه‌كانی ده‌كات


په‌یام

كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و ره‌خنانه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای به‌ بێ بنه‌ما له‌ قه‌ڵه‌مدا كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستیكی و چالاكییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ پێشلێكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ناوبردبوو.


 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپای دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند: بڕیاره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ بێ بنه‌مایانه‌ن، كه‌ دوژمنان ده‌یانه‌وێت له‌ڕێیه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا تێك بده‌ن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌و تۆمه‌ته‌ بێ بنه‌ما و پووچانه‌ له‌ كاتێكدا گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ ئه‌ورووپا ئازادانه‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌و قۆناغه‌دا بونیاتنه‌رانه‌ نین، به‌ڵكو به‌هه‌مان ئاراسته‌ی ئامانجه‌كانی دوژمنانه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت زیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌ورووپا بده‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستیكی نابێته‌ بابه‌تی دانوستان و ده‌ڵێت: له‌و باوه‌ڕه‌دان به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌كرێنه‌ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ئێران و هه‌لومه‌رجه‌كانی ناوچه‌كه‌ چالاكی به‌رگریی ئێران كاریگه‌ری ناكاته‌ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌ورووپا.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و به‌ "سه‌رسوڕهێنه‌ر" ناوی بردن كه‌ ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ ئێران ژماره‌یه‌ك چالاكی "دوژمنكاران"ه‌ی ئه‌نجامداوه‌ وه‌ك هه‌وڵی بۆسه‌نانه‌وه‌ و هێرشی تیرۆریستی له‌سه‌ر خاكی وڵاتانی ئه‌ورووپا.


176 جار خوێندراوەتەوە
06/02/2019

بابەتی زیاتر