Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆگان هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌كات


په‌یام

سه‌رۆككۆماری توركیا جارێكی تر هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستانی كرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بێت و له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌دا چه‌كدرتنی‌ یه‌په‌گه‌ له‌ مه‌نبه‌ج ده‌رنه‌كرێن، ماوه‌ی چاوه‌ڕوانییان كۆتایی دێت، به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌گه‌ر بێت و له‌ چه‌ند مانگێكدا به‌ پشتیوانی توركیا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ نه‌ڕه‌خسێت كه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ئیداره‌ی خۆیان له‌ خۆرهه‌ڵاتی فورات دروست بكه‌ن و خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن ماوه‌ی چاوه‌ڕوانییان دیسانه‌وه‌ كۆتایی دێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی توركیا ئه‌و به‌ڵێنه‌كانی خۆی به‌جێهێناوه‌ به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا هیچی وه‌رنه‌گرتووه‌.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی حیزبه‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مان، وتارێكی پێشكه‌شكرد و ڕایگه‌یاند: هیچ ناوچه‌یه‌كی ئارام كه‌ به‌ناو له‌ لایه‌ن هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌ دروستكرابێت سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ و خۆشگوزه‌رانی هه‌میشه‌یی تیادانه‌بووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ جگه‌ له‌ شیوازی ناوچه‌یه‌كی ئارام كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی توركیادا بێت و وڵاتانی دیكه‌ش ته‌نها پشتیوانی لۆجستی بكه‌ن ناتوانن هیچ پێشنیازێكی دیكه‌ په‌سه‌ند بكه‌ن.

ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ توركیا رێز له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و یه‌كڕیزیی سیاسی و مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی سووریا ده‌گرێت و سه‌رڕاستانه‌ پشتیوانیی له‌ قۆناغی ده‌ستووری نوێ و هه‌ڵبژاردنی ئازاد ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی توركیادایه‌ سوورییه‌كان به‌ ئارامیی و له‌ دڵنیاییدا ده‌ژین. 

سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ئێستادا توركیا چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكا داوێتی، ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه‌ ساڵانێكه‌ گفتوگۆ له‌ باره‌ی‌ ده‌رچوونی یه‌په‌گه‌ له‌ منبج ده‌كرێت، به‌ڵام هیچ به‌ره‌وپێشچونێكی به‌خۆوه‌ نه‌بینیوه‌.

287 جار خوێندراوەتەوە
06/02/2019

بابەتی زیاتر