Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا 150 بارهه‌ڵگر پێداویستیی‌ سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان كرد


په‌یام

ئه‌مریكا نزیكه‌ی 150 بارهه‌ڵگر ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی‌ و پێداویستیی‌ دیكه‌ی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان كرد.


شه‌وی‌ ڕابردووتر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ نزیكه‌ی‌ 150 بارهه‌ڵگر كه‌ ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و، هه‌مه‌ر و، ئۆتۆمبیلی كار و مۆلیده‌ی كاره‌با و پێداویستیی‌ دیكه‌یان هه‌ڵگرتووه‌، له‌ ده‌روازه‌ی سنووریی سمێلكاوه‌ له‌سه‌ر سنووری عێراق-سووریا، ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات كراون.

بارهه‌ڵگره‌كان نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه‌ كۆگاكانی خه‌راب ئشك و سڕین، كه‌ له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ به‌كارده‌هێنرێن.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵی‌ توركی‌ له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌كانیه‌وه‌ بڵاوی‌ كرده‌وه‌ "هاوكات دوێنێ ئێواره‌ له‌ باكووری عێراقه‌وه‌ چه‌ند بارهه‌ڵگرێك چوونه‌ته‌ سووریاوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییانه‌ی‌ هه‌ڵیانگرتبوون، داپۆشراون".
ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "له‌و كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی له‌ سووریا داوه‌، تا ئێستا له‌ عێراقه‌وه‌ نزیكه‌ی 400 بارهه‌ڵگر ڕه‌وانه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌سه‌ده‌ كراون".

362 جار خوێندراوەتەوە
06/02/2019

بابەتی زیاتر