Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌شیر حه‌داد: له‌ماوه‌يه‌كی‌ نزیكدا؛ یاسای‌ بودجه‌ی‌ عێراق ده‌چێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌



په‌یام

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت پیش كۆتایی‌ ئه‌م مانگه‌ یاسای بودجەی عێراق دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

به‌شیر حه‌داد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق له‌ میانه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ (ئه‌مرۆ)ـیی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ په‌یام رایگه‌یاند، لەماوەیەكی نزیكدا یاسای بودجەی عێراق دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و پارە بۆ پارێزگاكان و بۆ هەرێمی‌ كوردستان دەنێردرێت.

راشیگه‌یاند، حكومه‌تی ناوه‌ندی ئاماده‌یی نیشانداوه‌ كه‌ پاره‌ی سێ مانگی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ فیدڕاڵییه‌كانی سه‌ربه‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی خه‌رجبكات كه‌ تاوه‌كو ئێستا موچه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

له‌باره‌ی موچه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ پاره‌ی سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت كه‌ بڕه‌كه‌ی بۆ هه‌ر مانگێك 522 ملیار دیناره‌.

360 جار خوێندراوەتەوە
06/02/2019

بابەتی زیاتر