Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گەنجێکی هەڵەبجە زیاتر لە یەک دەفتەر دۆلار دەدۆزێتەوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی


پەیام 

گەنجێکی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە، پاش دۆزینەوەی بڕی دەهەزار و نۆسەد دۆلار لە جزدانێکدا دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی. 

موحەممەد غالیب مستەفا پیشەی کاسب ەو لە یەکێک لە ئۆتۆمبێلشۆرەکانی هەڵەبجە کاردەکات. 

هاوکات لە مەراسیمێکی‌ تایبەتدا، خەڵاتی‌ (دەستپاکی‌) کە خەڵاتێکە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ دابینکراوە بەو گەنجە دەستپاکە بەخشرا لە بەرامبەر ئەو کارەی. 

لایخۆیەوە عومەر گوڵپی بەڕێوەبەری گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ رایگەیاند: "ڕێزلێنان‌و ته‌رخانكردنی‌ خه‌ڵاتێك به‌ناوی‌ (ده‌ستپاكی‌) له‌و به‌ها به‌رزه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت كه‌ كه‌سه‌ ده‌ستپاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ ده‌یبه‌خشنه‌ خه‌ڵاته‌كه‌، به‌تایبه‌ت كاتێك كه‌سه‌كه‌ ده‌ستپاكه‌ له‌ پاره‌و سامانێك كه‌ پێی‌ نه‌سپێردراوه‌، ڕاسته‌ ده‌ستپاكی‌ خۆی‌ له‌ خۆیدا له‌و پاره‌و ئه‌مانه‌ت‌و موڵكانه‌ی‌ كه‌ به‌ كه‌سێك ده‌ستپێردرێن به‌هایه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌م ده‌ستپاكییه‌ به‌هاكه‌ی‌ له‌ سه‌رو ئه‌و به‌های‌ ده‌ستپاكیه‌شه‌وه‌یه‌، چونكه‌ كه‌سی‌ ده‌ستپاك ڕانه‌سپێردراوه‌ به‌ پاراستنی‌ ئه‌و ئه‌مانه‌ت‌و سامانه‌ی‌ كه‌ دۆزیویه‌تیه‌وه‌."

شایەنی باسیشە ئەمە دووەم جارە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە خەڵاتێکی وەها دەبەخشێت کە یەکەم جار بە هاوڵاتییەکی شاری سلێمانی درابوو لە بەرامبەر دۆزینەوەی ١٦ دەفتەردۆلار و پاشان گەراندنەوەی بۆ خاوەنەکەی. 

659 جار خوێندراوەتەوە
06/02/2019

بابەتی زیاتر