Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بە وێنە.. چۆن لە مێسنجەر نامەکانت لای کەسی بەرامبەر بسڕیتەوە


پەیام 

کۆمپانیای فەیسبووک لە یادی ١٥ ساڵەی دامەزراندنی کۆمپانیاکەیدا تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ بەرنامەی نامەناردن، مێسنجەر زیادکرد کە رێتپێدەدات نامەکانت لای کەسی بەرامبەر بسڕیتەوە. 

ئەوکەسانەی دەیانەوێت تایبەتمەندییەکە بیانگرێتەوە پێویستە تازەترین وەشاندنی بەرنامەکەیان لابێت. 

چۆنیەتی سڕینەوەی نامەکەش بەم شێوەیە دەبێت، پەنجە لەسەر نامە نێردراوەکە دا دەگریت و دوو هەڵبژاردەت دەداتی کە یەکێکیان Remove for Everyone ئەی دیکەیان Remove for You. 

ئەگەر یەکەمیان هەڵبژێریت ئەوا نامەکە لای کەسی بەرامبەر دەسڕێتەوە، بەڵام هەڵبژاردنی دووەمیان نامەکە بەتەنیا لای خۆت دەسڕێتەوە. 

هاوکات سڕینەوەی نامەکان دوای ١٠ خولەک لە ناردنی دەبێت. 

جێی ئاماژەیە پێش مێسنجەر تۆڕی پەیوەندی ڤایبەر و ئینستاگرام تایبەتمەندی سڕینەوەی نامەی نێردراویان لای بەرامبەر زیادکرد و بەکارهێنەرانی مێسنجەریش دەمێکە چاوەڕوانی تایبەتمەندییەکی لەو شێوەیەن لە تۆڕەکەدا. 


2115 جار خوێندراوەتەوە
06/02/2019

بابەتی زیاتر