Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نەخۆشخانەی بەخشین روونکردنەوەیەک لەبارەی دەنگۆی داخستنییەوە بڵاودەکاتەوە


پەیام 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین روونکردنەوەیەکی لەبارەی داخستنی نەخۆشخانەکەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە:  نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین كراوه‌یه‌و به‌رده‌وامه‌ له‌ خزمه‌تكردنی هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست. 

هاوکات رونیشیکردووەتەوە: سه‌ردانیكردنی لیژنه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان به‌مه‌به‌ستی پشكنین، كه‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ناحكومه‌تییه‌كاندا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئێمه‌شیان كردووه‌ و به‌ڕێزه‌وه‌ هاتوون و به‌ڕێزیشه‌وه‌ به‌ڕێكراون.

دەقی راگەیەندراوەکە

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشینه‌وه‌ بۆ رای گشتی

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌نگۆی داخستنی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان هه‌یه‌ و گوایه‌ له‌ ئێستادا داخراوه‌! له‌ ئه‌نجامی سه‌ردانیكردنی لیژنه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان به‌مه‌به‌ستی پشكنین، كه‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ناحكومه‌تییه‌كاندا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئێمه‌شیان كردووه‌ و به‌ڕێزه‌وه‌ هاتوون و به‌ڕێزیشه‌وه‌ به‌ڕێكراون.

هه‌ر بۆیه‌ لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین كراوه‌یه‌و به‌رده‌وامه‌ له‌ خزمه‌تكردنی هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست، ده‌توانن سوودمه‌ند بن له‌ ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر زانیارییه‌ك به‌ناوی ئێمه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئیش و كاره‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ راو بۆچون و دیدی ئێمه‌ نییه‌.

لێره‌شه‌وه‌ زۆر سوپاسی په‌رله‌مانتاران و لیژنه‌ی ته‌ندروستی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كه‌ین كه‌ له‌گه‌ڵمان له‌سه‌ر هێڵ بوون بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان.

زۆر سوپاسی ئه‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تی و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسۆزی و پشتگیری خۆیانیان بۆ ده‌ربڕیوین كه‌ پشت ئه‌ستووریان كردین درێژه‌ به‌ خزمه‌ته‌كانمان بده‌ین له‌ پێناو هاونیشتمانیانی خۆماندا.

راگه‌یاندنی #نه‌خۆشخانه‌ی_به‌خشین.

 

1444 جار خوێندراوەتەوە
06/02/2019

بابەتی زیاتر