پەیام
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی‌و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره‌یه‌ك گوندی له ده‌شتی كۆیه به‌سه‌ركرده‌وه.
ئه‌میری كۆمه‌ڵ له‌میانی سه‌ردانه كۆمهڵایهتییهكانییدا بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی‌و پیاوماقووڵ‌و مامۆستای ئایینی له گونده‌كانی: ههواوانو، چاڵاو و، كانی هه‌نجیرو، قوڵقوڵهو، قازبهگیانو، كانی بی‌و، بۆگدو، ناحیه‌ی ئاشتیی، به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌سه‌رجه‌م دیداره‌كاندا مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به برایه‌تیی نێوانیان‌و قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی تهباییو هاوكاریی یهكترییو پاراستنی په‌یوه‌ندیی خزمایهتییو په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر ڕه‌وشتی جوانی ئیسلام، كه خێر‌و خۆشیی‌و سه‌ركه‌وتنی دنیا‌و دوا ڕۆژه كرده‌وه‌و وتیشی: مرۆڤـ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ مامه‌ڵه‌ی ڕاست‌و دروست‌و شه‌رعییانه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا بكات ده‌بێت به‌نده‌یه‌كی باشی خوای گه‌وره‌بێ.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا مامۆستا عه‌لی باپیر تیشكی خسته‌سه‌ر باری سیاسیی هه‌رێمی كوردستان‌و عێڕاق‌و ناوچه‌كه‌و ڕایگه‌یاند: پێویسته گه‌له‌كه‌مان زیاتر وشیار بێته‌وه‌و بارودۆخه‌كه وه‌ك خۆی بخوێنێته‌وه‌و هه‌موولایه‌كمان له‌سه‌ر بنه‌مای دڵسۆزیی‌و دادگهرییو له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستاندا یه‌ك هه‌ڵوێست بین‌و هه‌نگاوی دروست بنێین‌و هه‌وڵ بده‌ین گه‌له‌كه‌مان له‌ژێر سایه‌ی دادگهرییو ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی بحه‌سێته‌وه.
هاوکات وتیشی پێویستە كار بكه‌ین له‌پێناو نه‌هێشتنی گهندهڵییو دروستكردنی متمانه له‌نێوان سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كۆمهڵگاداو، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵ بوه مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌موولایه‌ك.
587 جار خوێندراوەتەوە
06/02/2019