Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عەبدولمەهدی گرەنتی لە حەشدی شەعبی وەرگرتووە هێرش نەکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا


پەیام 

حه‌شدی شه‌عبی به‌ڵێن به‌ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌دات خۆی له‌ هێرش‌و په‌لامار بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق، به‌دوور بگرێت.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گره‌نتیی له‌ حه‌شدی شه‌عبی وه‌رگرتووه‌ هیچ هێرش‌و په‌لامارێك نه‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ وڵاته‌كه‌یدان".

سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عێراقی ئه‌وه‌ی به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ڕاگه‌یاندووه‌‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ "عه‌بدولمه‌هدی هه‌وڵی زۆری داوه‌ حه‌شدی شه‌عبی كاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر لێدوانێكی تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ ئامانجی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق، توند‌و چه‌كداریی نه‌بێت".

چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند "هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌ ئامانجی چاودێری ئێران له‌ عێراق ماونه‌ته‌وه‌".

ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی جیا جیای له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسانی عێراق لێكه‌وته‌وه‌‌و ترسی ئه‌وه‌ هه‌بووه‌ حه‌شدی شه‌عبی هێرشی چه‌كداریی بكاته‌ سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ عێراق.

632 جار خوێندراوەتەوە
06/02/2019

بابەتی زیاتر