Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چەمچەماڵ.. چالاکییەکانی هەفتەی باڵاپۆشی بەردەوامە


پەیام 

له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی ساڵیادی باڵاپۆشی به‌رده‌وامه‌.

له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌كانی پرۆژه‌ی سیمبوولی نوور و، له‌ هه‌فته‌ ساڵیادی بالاَپۆشییدا، له‌ بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، لقی‌ خوشكانی‌ سه‌ر به‌ ناوه‌ندی چه‌مچه‌ماڵی ڕیكخراوی قوتابیانی كوردستان هه‌ستا به‌ دابه‌شكردنی زیاتر له‌ 250 سه‌رپۆش و زیاتر له‌ 300 بڵاوكراوه‌ی تایبه‌ت به‌باڵاپۆشی به‌ سه‌ر خانمان و ئافره‌تاندا. 

لای خۆیانه‌وه‌ ئافره‌تانی سنووره‌كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌یان به‌رز نرخاند و داواكاربوون گرنگی زیاتر به‌ بابه‌تی باڵاپۆشی بدرێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی ئاینده‌دا چالاكییه‌كانی پرۆژه‌ی سیمبوولی نوور له‌ هه‌فته‌ی ساڵیادی باڵاپۆشییدا به‌رده‌وامی هه‌بێت و چالاكییه‌كان له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و زانكۆ و په‌یمانگاكاندا به‌ڕێوه‌ببرێن.

348 جار خوێندراوەتەوە
06/02/2019

بابەتی زیاتر