Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کات و شوێنی کۆبوونەوەی لوتکەی دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئون ئاشکرا کرا


پەیام 

واده‌ و شوینی‌ دووهه‌مین كۆبونه‌وه‌ی‌ لوتكه‌ی‌ نێوان سه‌رۆكانی‌ ئه‌مریكا و كۆریای‌ باكور دیاریكرا.

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ وتاری دۆخی یه‌كگرتووییدا كه‌ له‌ كۆنگرێس پێشكه‌شیكرد رایگه‌یاند: له‌ 27 و 28ی شوبات دووهه‌مین كۆبونه‌وه‌ی‌ لووتكه‌ له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئونی‌ ڕابه‌ری‌ كۆریای باكوور له‌ ڤیێتنام ده‌به‌ستێت.

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا به‌جددی كه‌وتوونه‌ته‌ خۆ و ئه‌نجامی باشیان به‌ده‌ست هێناوه‌ و به‌ بارمته‌گیراوه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی راوه‌ستاوه‌ و نزیكه‌ی‌ 15 مانگه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی نوێ ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

وتاره‌كه‌ی ترامپ یه‌ك كاتژمێر و 22 خوله‌كی خایاند و ستایشی‌ خۆی‌ كردو وتی‌:  به‌ رای خۆم ئه‌گه‌ر سه‌رۆك نه‌بووام له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور له‌ لێواری جه‌نگێكی جددی ده‌بووین.

بڕیار بوو وتاری دۆخی یه‌كگرتوویی له‌ 29ی مانگی‌ كانوونی دووه‌م پێشكه‌ش بكرێت، به‌ڵام به‌ هۆی داخرانی حكوومه‌تی فیدراڵی بۆ پێنجی شوبات دواخرا. دانیشتنه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، و نانسی پێلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ ئه‌ندامی پارتی دیموكراته‌ به‌ڕێوه‌چوو.

214 جار خوێندراوەتەوە
06/02/2019

بابەتی زیاتر