Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیمارات چه‌ك به‌و گروپانه‌ی یه‌مه‌ن ده‌دات كه‌ به‌ تاوانی جه‌نگ تۆمه‌تبارن


په‌یام

ئیماراتی‌ عه‌ره‌بی چه‌ك به‌و گرووپانه‌ی یه‌مه‌ن ده‌دات كه‌ به‌ "تاوانی جه‌نگ"‌و "به‌ندیخانه‌ی نهێنیی" تۆمه‌تبارن.

ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به‌ (ئه‌منسیتی ئینته‌رناشناڵ) ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی ئیماراتی چه‌ك به‌و گرووپانه‌ی یه‌مه‌ن ده‌دات كه‌ گومانیان لێ ده‌كرێت تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجام دابێت.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی "هێزه‌كانی ئیمارات ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌ وڵاتانی بیانیی به‌ ملیاره‌ها دۆلار ده‌یكڕێت ده‌یگوازێته‌وه‌ بۆ ئه‌و گرووپانه‌ی یه‌مه‌ن كه‌ وا ناسراون تاوانی جه‌نگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن".

ڕێكخراوی ئه‌منستی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ "به‌شێك له‌و گروپانه‌ له‌ هێرش بۆ سه‌ر پارێزگای حوده‌یده‌ به‌ "تاوانی جه‌نگ"‌و له‌ باشووری یه‌مه‌نیش به‌ بوونی "به‌ندیخانه‌ی نهێنی"‌و "ئه‌شكه‌نجی به‌ندییه‌كان" تۆمه‌تبارن".

به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌ریه‌ك له‌ (لیوای عه‌مالیقه‌)، (پشتێنه‌ی ئه‌منی)، (هێزی بژارده‌) له‌و گرووپانه‌ن كه‌ ئیمارات به‌ چه‌ك‌و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی پشتیوانییان لێ ده‌كات.

152 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2019

بابەتی زیاتر