Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی پیرانی‌ ئه‌مریكا به پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ڕێگری له‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ سوریا ده‌كات


په‌یام

ئه‌نجومه‌نی پیرانی‌ ئه‌مریكا پڕۆژه‌ یاسایه‌كی په‌سه‌ندكرد كه‌ ڕێگری له‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا و ئه‌فغانستان ده‌كات.


ئه‌نجومه‌نی سیناتی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پرۆژه‌ یاسای دیاریكردنی سیاسه‌تی نوێی وڵاته‌كه‌یان له‌  رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌كۆی 77 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 23 ده‌نگی نه‌خێر قبوڵ كرد و سیناتۆری هه‌ردوو پارته‌كه‌ ده‌نگیان به‌ پرۆژه‌ یاساكه‌ دا.

به‌ پێی مادده‌یه‌كی نوێ كه‌ بۆ پرۆژه‌ یاساكه‌ زیاد كراوه‌، داوا له‌ تره‌مپ كراوه‌ كه‌ له‌ مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا و ئه‌فغانستان به‌رده‌وام بێت و سه‌ربازه‌كانی له‌و ناوچانه‌ نه‌كشێنێته‌وه‌.

پرۆژه‌یاساكه‌ به‌ناوی ''به‌هێز كردنی ئاسایشی ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست''ه‌و له‌ چوار پرۆژه‌ یاسا پێك دێت كه‌ هه‌ردوو پارته‌كه‌ پشتگیری ده‌كه‌ن و له‌ قۆناغی پێشتری كۆنگرێسدا كاری له‌سه‌ر كراوه‌.

دوو له‌ یاساكان خۆی له‌ به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكادا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئوردندا ده‌بینێته‌وه، سێهه‌م پرۆژه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ لاواز كردنی هه‌موو ئه‌و جموجۆڵانه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ سزا و بایكۆت كردنی ئیسرائیل. چواره‌م پرۆژه‌ش پێشنیاری سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر حكومه‌تی سوریا ده‌كات.

74 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2019

بابەتی زیاتر