Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئورفا.. له‌ دانیشتنێكی دادگادا 50 تۆمه‌تبار هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ ساڵێك و شه‌ش مانگ سزادران


په‌یام

له‌ ئورفا 50 تۆمه‌تبار كه‌ سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی سێرت یه‌كێكیانه‌، به‌ بیانووی ئه‌نجامدانی‌ چالاكی‌ له‌ رۆژی له‌دایكبوونی عه‌بدوڵڵا ئۆجالاندا هه‌ریه‌كه‌یان به‌ ساڵێك و شه‌ش مانگ زیندانی سزادران.

له‌ دانیشتنێكی شه‌شه‌مین دادگای سزا قورسه‌كانی ئورفادا، كه‌ پارێزه‌ری تۆمه‌تباران ئاماده‌بوون, ده‌سته‌ی دادگا، به‌تاوانی سه‌رپێچیكردنی "یاسای رێپێوان و خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌" سزای زیندانیی ساڵێك و شه‌ش مانگی به‌سه‌ر هه‌ر 50 تۆمه‌تباره‌كه‌دا سه‌پاند كه‌ سه‌لیم ساداك سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی سێرتیشیان له‌ نێودابوو.

هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی دادگا به‌هۆی‌ هه‌بونی‌ پێشینه‌ بڕیاریدا سزای 40 له‌ تۆمه‌تباره‌كان دوانه‌خرێت، به‌ڵام 10 تۆمه‌تباره‌كه‌ی دیكه‌ سزاكانیان دواخرا.

247 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2019

بابەتی زیاتر