Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روحانی: تره‌مپ به‌ زمانێكی هه‌ڵه‌و ناشایسته‌ له‌باره‌ی گه‌لی ئێرانه‌وه‌ ده‌دوێت


په‌یام

سه‌رۆككۆماری ئیسلامیی ئێران، هۆكاری كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ و جیهانی بۆ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا گێرایه‌وه‌.


دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئێران، حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆككۆماری ئێران بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێران دوا و وه‌ڵامی وته‌كانی دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكای له‌باره‌ی ئێران دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند:
 ئیداره‌ی واشنتۆن به‌ گشتی به‌ زمانێكی هه‌ڵه‌ و ناشایسته‌ له‌باره‌ی گه‌لی ئێرانه‌وه‌ ده‌دوێت و هه‌موو كه‌س ده‌زانێت ئه‌و كێشانه‌ی جیهان و ناوچه‌كه‌ دووچاریان بووه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌ستوه‌ردانه‌ نه‌گونجاوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

روحانی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ له‌ رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای شۆڕشی ئێراندا له‌ ساڵی 1979 گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان كه‌ ئه‌مریكا و ئیسرائیل پشتگیرییان ده‌كردن 17 هه‌زار هاووڵاتی ئێرانیان كوشت و وڵاته‌كه‌ی به‌ قوربانی ده‌ستی تیرۆر وه‌سفكرد وتی: ئێستا ئه‌مریكییه‌كان له‌ ئه‌مریكای لاتین ده‌ست وه‌رده‌ده‌نه‌ چاره‌نووسی ڤێنیزوێلا، به‌ چاوی خۆیان ده‌بینن واشنتۆن ده‌ستوه‌ردان له‌ هه‌موو خاڵێك له‌ جیهان ده‌كات كه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ خزمه‌ت به‌ ئه‌وان و گه‌لی ئه‌مریكاش ناكات.

وته‌كانی ڕۆحانی دوای ئه‌وه‌هات كه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلاته‌یه‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ وتاری ساڵانه‌یدا كه‌ له‌ كۆنگرێس پێشكه‌شی كرد باسی له‌ ئێران كرد و به‌ سپۆنسه‌ری تیرۆر له‌قه‌ڵه‌میدا.

267 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2019

بابەتی زیاتر