Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر جیهان


په‌یام

به‌سه‌رپه‌رشتی مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، وه‌زیرانی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ واشنتن كۆبونه‌وه‌، پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا، گرنگترین ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بووه‌.


له‌ میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا‌ مایك پۆمپیۆی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: سه‌ركه‌وتنی‌ به‌رچاویان به‌رامبه‌ر به‌ داعش به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ڵام ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستییه‌ هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر جیهان. 

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا وتی: هێزه‌ عێراقیه‌كان سه‌ركه‌وتنی‌ به‌رچاویان به‌رامبه‌ر به‌ داعش به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داعش هێشتا له‌ عێراق بونی‌ هه‌یه‌ و پێویسته‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ له‌ناو ببرێت.

پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: تائێستا داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی‌ جیهان، كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا به‌مانای‌ كۆتاییهاتنی‌ شه‌ڕی‌ دژ به‌ داعش نایه‌ت و دوای‌ كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكاش له‌ سوریا، له‌ شه‌ڕی‌ دژبه‌ داعش به‌رده‌وام ده‌بن.

له‌باره‌ی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی‌ سوریا، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا وتی‌: پشتیوانی‌ له‌ چاره‌سه‌ری‌ سیاسی‌ له‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كار بۆ وه‌ده‌رنانی‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ ئێرانییه‌كان ده‌كه‌ن. 
لایخۆشیه‌وه‌ محه‌مه‌د حه‌كیم وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق رایگه‌یاند: خوازیارن هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش له‌ هاوكاریكردنیان بۆ جه‌نگی تیرۆر به‌رده‌وام بێت. 

هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش له‌ ساڵی‌ (2014) به‌ئامانجی‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ و شكستهێنان به‌ داعش پێكهێنرا و له‌و كۆبونه‌وه‌شدا كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ركرده‌ی‌ (75) ده‌وڵه‌ت و چوار رێكخراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌شداریان كرد.

89 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2019

بابەتی زیاتر