Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازی له‌ وه‌فدێكی فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی كرد


په‌یام

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و شاندی یاوه‌ری پێشوازییان له‌ وه‌فدێكی هاوبه‌شی فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.

وه‌فده‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی و پارتی پێكهاتبوون له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و دوو فراكسیۆنه‌.

له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و سه‌لیم شوشكه‌یی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و بیلال سلێمانی به‌رپرسی ناوه‌ندی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كۆمه‌ڵ و زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێكرا.

369 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2019

بابەتی زیاتر