Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بڕیارێكی نوێ له‌ هاتوچۆی سلێمانییه‌وه‌


په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ ئاگادارییه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌، لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوەوە كە دەكاتە بەرواری (10/2/2019) وەستانی ئۆتۆمبێل لای چەپی شەقامە خزمەتگوزارییەكانی شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود قەدەغە دەكرێت‌و سەرپێچیكار دووچاری سزای دارایی دەبێتەوە.

لەپلانێكی نوێی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی‌و لۆد لەسەر شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود لە ڕۆژی یەكشەممەوە كە دەكاتە بەرواری (10/2/2019) وەستانی ئۆتۆمبێل لە لای چەپی شەقامە خزمەتگوزارییەكانی شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود قەدەغەدەكرێت‌و شۆفێر دەتوانێت ئۆتۆمبێلەكەی لای ڕاستی شەقامەكە ڕابگرێت.

هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ راشیگه‌یاندووه‌، هەر شۆفێرێك ئۆتۆمبێلەكەی لای چەپی شەقامەكە ڕابگرێت لەلایەن تیمەكانی هاتووچۆوە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت‌و دووچاری سزای دارایی دەبێتەوە.

909 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2019

بابەتی زیاتر