Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. به‌هۆی سه‌رپێچی رینماییه‌كانه‌وه‌؛ سزای دوو دایه‌نگه‌ی ناحوكمی ده‌درێت


په‌یام

به‌ پێی‌ ڕاپۆرتی‌ لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌دواداچوونی‌ دایه‌نگه‌كان، به‌هۆی‌ بوونی‌ كه‌م‌و كوردتی‌ له‌ دایه‌نگه‌كان و سه‌رپێچی‌ له‌ سیستم‌و ڕێنمایی‌ دایه‌نگه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سزای‌ هه‌ردوو دایه‌نگه‌ی‌ (لاله‌)و (گوڵاڵه‌ سوره‌)ی‌ ناحكومی‌ ده‌دات.

به‌ پێی‌ نووسراوی‌ ژماره‌ (377) له‌ به‌رواری‌ 15ی‌ 1ی‌ 2019، و نووسراوی‌ ژماره‌ (690) له‌ به‌رواری‌ 4ی‌ 2ی‌ 2019،  كه‌ له‌به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان ده‌رچوون، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سزای‌ (ئاگاداركردنه‌وه‌) ئاراسته‌ی‌ هه‌ردوو دایه‌نگه‌ی‌ (گوڵاڵه‌ سووره‌)و (لاله‌)ی‌ ناحكومی‌ ده‌دات، ئه‌و سزایه‌ش پاڵپشته‌ به‌ بڕگه‌ی‌ (1) له‌ مادده‌ی‌ (14)ی‌ ڕێنمایی‌ دایه‌نگه‌كان و ڕاپۆرتی‌ لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌دواداچوون كه‌ له‌ ڕۆژانی‌ 9ی‌ 1ی‌ 2019 و 4ی‌ 2ی‌ 2019.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌دواواچوونی‌ دایه‌نگه‌كان به‌ به‌رده‌وامی‌ به‌دواداچوون بۆ كاری‌ دایه‌نگه‌كان ده‌كه‌ن‌و له‌كاتی‌ بوونی‌ كه‌م‌و كورتی‌‌و سه‌رپێچی‌ ڕێنمایی‌ دایه‌نگه‌كان ده‌كه‌ن و له‌ كاتی‌ پابه‌ندی‌ و ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵ دایه‌نگه‌كه‌ سوپاس ده‌كرێت، هه‌موو ئه‌م ڕێوشوێنانه‌ش ئامانج لێیان ته‌نها دڵنیابوونه‌وه‌یه‌ له‌وه‌ی‌ دایه‌نگه‌كان ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵ بره‌خسێنن.


343 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2019

بابەتی زیاتر