Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. ساتەوەختی داڕمانی باڵاخانەیەکی هەشت نهۆمی لە ئەستەنبووڵ


پەیام 

لە ئەستەنبووڵی تورکیا بینایەکی نیشتەجێبوونی هەشت نهۆمی داڕما و لانی کەم سێ کەسی گیانیان لەدەستدا. 

هەرچەندە تاوەکو ئێستا بەراستی هۆکاری داڕووخانی باڵاخانەکە ئاشکرا نەبووە بەڵام تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵی گەڕان و دەرهێنانی ئەو کەسانەن لە ژێر دارو پەردووی بیناکەدا ماون. 

هاوکات تیمەکان ١٢ کەسیان لە باڵاخانەکە رزگارکردووە کە یەکێکیان منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵانە. 

تیمەکان لە گەڕان و پشکنینەکانیان بەردەوامن بۆ رزگارکردنی تەواوی ئەوانەی کەوتوونەتە ژێر داروپەردوەوە. 

لایخۆشیەوە پارێزگاری ئەستەنبوڵ، عەلی یەرلیکایا بە رۆژنامەنوسانی وت: ٤٥ کەس لەو باڵاخانە نیشتەجێبوونە، کە لە چواردە ئەپارتمێنتدا بوونە. وتیشی، سێ نهۆمی سەرەوەی باڵاخانەکە بە نایاسایی دروستکراون. 

1551 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2019

بابەتی زیاتر