Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شاندێکی کۆمەڵی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی جێبەجیکردنی یەکگرتووی ئیسلامیان کرد


پەیام 

شاندێكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی  یه‌كگرتووی ئیسلامیان كرد و جه‌ختیان له‌ په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرده‌وه‌.

شانده‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێكهاتبوون دكتۆر محه‌مه‌د بامۆكی و ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی و ڕێبوار حه‌مه‌د ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و فاروق عه‌لی و عه‌بدوڵا پێنجوێنی و دیاری محه‌مه‌د ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی، له‌به‌رامبه‌ریشدا دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و چه‌ند ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

له‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردولا جه‌ختیان له‌ پێویستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نیوانیان بونی هه‌ماهه‌نگی بۆ ڕووداووپێشهاته‌كان كرده‌وه‌.

هه‌رله‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان دواكه‌وتنی ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان له‌پێك نه‌هێنانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت كراو و باشترنه‌كردنی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیانیش مایه‌ی نیگه‌رانی هه‌ردوولابوو. سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

199 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2019

بابەتی زیاتر