Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان: خاکی هەرێم بۆ گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەکاردەهێندرێت


پەیام 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ نێوان وڵاتاندا به‌كارده‌هێنرێت. 

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان بوه‌ به‌ رێگای گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ نێوان وڵاتاندا. 

جه‌لال ئه‌مین به‌گ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ساڵی رابردو له‌ سۆران و مێرگه‌سۆر و تا زاخۆ ده‌ست به‌سه‌ر 200 كیلۆ مادده‌ی هێرۆیندا گیراوه‌، له‌كاتێكدا ئێمه‌ هێنده‌ به‌كارهێنه‌رمان نیه‌ تاوه‌كو ئه‌و بڕه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ساغبكرێته‌وه‌. 

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان وتیشی ئێمه‌ گومان ئه‌وه‌مان كه‌ ئه‌و مادده‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ببرێته‌ وڵاتێكی دیكه‌ و ترانزێتی پێبكرێت. 

334 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2019

بابەتی زیاتر