Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌نته‌ری میترۆ: دەبێت هەموو ئەو رۆژنامەنووسانە ئازادبکرێن رووماڵی خۆپیشاندانی شیلادزێیان کردووە


پەیام 

سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌نووسان رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی روماڵی خۆپیشاندانیان دژی بوونی سوپای توركیا له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێكردوه‌، ده‌بێت هه‌موویان ئازاد بكرێن. 

سه‌نته‌ری میترۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌ ئێستا چه‌ندین رۆژنامه‌نوس و چالاكی مه‌ده‌نی له‌ زیندانه‌كاندانی دهۆك ده‌ستبه‌سه‌رن و ئازاد نه‌كراون. 

سه‌نته‌ری میترۆ ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو كه‌ هه‌ندێ له‌و ده‌سبه‌سه‌رانه‌ی كه‌ ئازاد كراون باس له‌ مامه‌ڵه‌ی خراپ، سوكایه‌تی، ته‌نانه‌نه‌ت زه‌بروزه‌نگ ده‌كه‌ن له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌، سه‌رباری هه‌ندێ پرسیار كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بابه‌تی ده‌سگیركردنه‌كه‌ نه‌بووه‌. 

سه‌نته‌ری میترۆ ده‌ڵێت ئێستا ئه‌و چالاكوان‌ و رۆژنامه‌نووسانه‌، له‌ زیندانی (چاكسازی گه‌وره‌ی زڕكان)ن له‌ پارێزگای دهۆك هه‌ندێكییان تۆمه‌تی گه‌وره‌یان خراوه‌ته‌ پاڵ‌ و ماده‌ یاساییه‌كانیان تا له‌ سێداره‌دانه‌. 

میترۆ داوا ده‌كات رۆژنامه‌نووسه‌ ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كان به‌ پێی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسیی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، چالاكوانه‌كانیش به‌ پێی یاسای خۆپیشاندان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت. 

364 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2019

بابەتی زیاتر