Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دواین ریزبەندی وڵاتان بۆ پەروەردەو دابینکردنی ژیانی گونجاو بۆ خوێندکاران


پەیام 

دواین ڕیزبه‌ندی وڵاتان له‌ په‌روه‌رده‌ و دابینكردنی ژیانی شایسته‌ و گونجاو بۆ منداڵان بڵاوكرایه‌وه‌و عێراقیش یه‌ك پله‌ له‌ پێش كۆتایی خراپترین وڵات دێت.

ڕۆژنامه‌ی یوئێس نیوز ئه‌مریكی به‌ پشت به‌ستن به‌ كۆمه‌ڵێك داتا و زانیاری له‌باره‌ی ژیان و داهاتی تاكه‌كه‌سه‌وه‌ ڕیزبه‌ندییه‌كی له‌سه‌ر ریزبه‌ندیی جیهانی بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ بۆ 80 وڵات ئه‌نجامداوه‌و عێراقیس له‌ پله‌ی 79یه‌مدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌.

به‌پێێ ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ وڵاتانی سوید و دانیمارك و نه‌رویج له‌ باكووری ئه‌وروپا، بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می باشترین وڵاتانی جیهاندان، هه‌روه‌ها عێراق دووه‌م خراپترین وڵاتی جیهانه‌ بۆ په‌روه‌رده‌كردنی مدناڵ و له‌ كۆی 80 وڵات، ریزبه‌ندیی 79ـه‌یه‌می گرتووه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ ڕێژه‌ی دانیشتوانی عێراق له‌ 38 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س پێكهاتووه‌، هه‌روه‌ها بودجه‌ی ساڵانه‌ی عێراقی به‌ 197 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار خه‌مڵاندووه‌.

به‌هۆی جه‌نگ و ململانێ مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه‌ ڕێكخراوه‌كانی مافی منداڵان چه‌ندین جار هۆشدارییان له‌ خراپی ڕه‌وشی خوێندن و په‌روه‌رده‌ و كۆی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی منداڵانی به‌ به‌رپرسانی عێراق داوه‌.

113 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2019

بابەتی زیاتر