Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

محەمەد حەکیم: شانازی بە قۆناغی جیهاد و پێشمەرگایەتییەوە دەکەین


پەیام 

كارگێری ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان جه‌خت له‌ سوپاس و پێزانینی حیزبه‌كه‌ی بۆ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان ده‌كاته‌وه‌ و دەشڵێت: شانازی بە قۆناغی جیهاد و پێشمەرگایەتییەوە دەکەین.

محه‌مه‌د حه‌كیم كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی سنوری مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ڕه‌نج  و ماندوبون و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ی دێرینەكانی له‌ خزمه‌ت كردن به‌ كۆمه‌ڵ وبه‌شداریان له‌ به‌دیهێنانی ئاشتی و ئاسایش و سه‌قامگری هه‌رێمی كوردستان به‌رزنرخاند.

محه‌مه‌د حه‌كیم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی قۆناغی ڕاگه‌یاندن وقۆناغه‌كانی تری كاری كۆمه‌ڵ بون وله‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕۆلی سه‌ركیان هه‌بوو له‌ سه‌رخستنی لیستی حزبه‌كه‌یان و به‌شداربون له‌ خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی  كوردا، و ده‌بێت ژیانێكی شایسته‌یان بۆ دابین بكرێت.

محه‌مه‌د حه‌كیم وتیشی چیمان پێ بكرێ بۆ به‌ ده‌ستهێنانی مافی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامان درێغی ناكه‌ن و به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیانی‌ ده‌زانن و شانازی به‌ قۆناغی جیهادو پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه‌ ده‌كه‌ن.
  
هاوكات كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دواین پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بوان ڕونكرده‌وه‌و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌نووكه‌یی هه‌رێم و ناچه‌كه‌ خسته‌ڕوو.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی دووباره‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ‌هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان داده‌ڕێژێته‌وه.

227 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2019

بابەتی زیاتر