Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران: ئەمریکا چاوپۆشی لە سزاکانی ئێران ناکات


پەیام 

نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی مۆڵه‌تی چاوپۆشیكردن له‌ جێبه‌جێكردنی سزاكانی سه‌ر ئێران درێژ بكاته‌وه‌.

برایان هۆك نوێنه‌ری تایبه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێ ئێن ئێچ كه‌ی ژاپۆنی ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا به‌نیاز نیـیه‌ ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی درێژبكاته‌وه‌ كه‌ به‌ ژماره‌یه‌ك وڵاتی دابوو تا مانگی پـێنج كۆتایی به‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتیـیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێراندا بهێنن.

برایان وتیشی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌نیـیه‌ ده‌ستبه‌رداری هیچ كام له‌ سزاكانی سه‌ر ئێران ببێت، ئیدی له‌ بواری كه‌رتی نه‌وت یان هه‌ر بوارێكی دیكه‌ بێت ، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ ئامانجی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه‌ ئێران داهاتی له‌ نه‌وت ببێت به‌ سفر.

نوێنه‌ری تایبه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران ده‌ڵێت:بڕیاری چاوپۆشی ئه‌مریكا له‌و وڵاتانه‌ بۆ ئه‌وه‌ بوو تا ڕێگری له‌به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بكات، به‌ڵام له‌ ئێستادا هێنده‌ نه‌وت له‌ بازاڕدا هه‌یه‌ كه‌ به‌شی دابینكردنی پـێداویسـتیه‌كانی ئه‌مساڵ ده‌كات.

ئه‌مریكا له‌ مانگی یازده‌ی ساڵی ڕابردوو ماوه‌ی 6 مانگ مۆڵه‌تی به‌ ژماره‌یه‌ك وڵات به‌خشی تا دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ نه‌وتی خاو له‌ ئێران بكڕن كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی چین و هیندستان و ژاپـۆن و كۆریای باشور و توركیا و عێراق له‌ نێو لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه‌ مۆڵه‌ته‌ شه‌ش مانگییه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.

237 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2019

بابەتی زیاتر