Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی: بکوژی گەنجێکی ۱۸ ساڵ دەستگیرکرا کە تەمەنی ١٦ ساڵە


پەیام 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد: ئێوارەی دوێنێ ۷-۲-۲۰۱۹ لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی گەنجێکی ۱۸ ساڵ دەکوژرێت و دەستبەجێ بکوژەکە دەستگیر دەکرێ.

بکوژەکە لەگەڕەکی سەرچنارو لەماڵی خۆیانداو بەچەکی جۆری تاپڕ تاوانەکەی ئەنجامداوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی گەشتنە شوێنی ڕوداوەکەو تەرمەکەیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کردو، تۆمەتباری ڕوداوەکەیان دەستگیرکرد.

تۆمەتباری ڕوداوەکە لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی ناوە بە تاوانەکەیدا کە بەچەکی جۆری تاپڕ تاوانەکەی ئەنجامداوەو لە ئێستادا بە پێی ماددەی ٤۰٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە،

باسی لەوەشکردووە: کوژراوەکە ناوی ( ی. س. ب ) و لەدایکبوی ۲۰۰۰، بکوژەکە ناوی ( ش. ا. ع ) لەدایکبوی ۲۰۰۲، بنکەی پۆلیسی سەرچنار پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوەو لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

201 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2019

بابەتی زیاتر