Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. رۆچوونی لەناکاوی زەوی لە چیایەکی پۆلیڤیا


پەیام 

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا لە ناوچەی سوکری پۆلیڤیا لە کاتی سەرکەوتنی کۆمەڵێک کەس بە شاخێکدا شاخەکە تووشی ڕۆچوونی لەناکاو دەبێت و دادەڕمێت. 

هاوکات لە ساتەوەختی رۆچوونەکەدا ئەو کەسانەی بەسەر چیاکەدا سەردەکەون هەوڵی گەیشتن بە شوێنێکی سەلامەت دەگەڕێن کە زەویەکەی بە هێزترە، بەڵام زەوییەکە چەند کەسێک لەگەڵ خۆیدا ڕادەماڵێت. 

شایەنی باسیشە تاوەکو ئێستا هیچ قوربانییەکی رووداوەکە رانەگەیەندراوە. 

ڕۆچوونی زەوی لە ناوچەکە دوای سێ ڕۆژ لە بارانی بەهێزی ناوچەکە دێت، کە لە رۆژی سێشەمی رابردوو هەر بەهۆی رۆچوونەوە لە شەقامێکی سەرەکی ناوچەکە دەیان ئۆتۆمبێلی ناوچەکەی راماڵی و ١١ کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا. 

2024 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2019

بابەتی زیاتر