Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەمریکا ئاماری فەڕمی زیانە گیانییەکانی سەربازانی لە سوریا و عێراق بڵاوکردەوە


پەیام 

ئه‌مریكا زیانه‌ گیانییه‌كانی له‌ عێراق‌ و سوریا له‌ ماوه‌ی نزیك به‌ دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا ئاشكرا كرد.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ناسراو به‌ (پنتاگۆن) ئامارێكی فه‌ڕمیی له‌باره‌ی زیانه‌ گیانییه‌كانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌ریه‌ك له‌ سوریا ‌و عێراق ڕاگه‌یاند.

به‌پێی ئاماره‌كه‌ كه‌ (جیسیكا ماكسوێڵ) وته‌بێژی  وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا بۆ كاروباری هێزه‌ چه‌كداره‌كان بڵاوی كرده‌وه‌ "له‌ ئاداری 2003ـه‌وه‌ تا كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، چوار هه‌زار و 384 سه‌رباز له‌ پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌كاندا له‌ عێراق كوژراون‌و 32 هه‌زار ‌و 180 سه‌ربازیش، بریندار بوون".

ئاماره‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ له‌ سوریا ته‌نها شه‌ش سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون‌ و 28ی دیكه‌ش بریندار بوون.

لای‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان‌ و ده‌زگا بێلایه‌نه‌كان، ئاماری زیانه‌ گیانییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق به‌رده‌وام جێی گومان بووه‌، ئامارێكی هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگریش ژماره‌ی كوژراوانی سه‌ربازانی به‌ چوار هه‌زار‌و 487 له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات. 

223 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2019

بابەتی زیاتر