Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ترەمپ به‌دوور نازانێت هه‌فته‌ی داهاتوو كۆتاییهاتنی داعش ڕابگه‌یه‌ندرێت


پەیام 

له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش له‌ واشنتۆن، (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی عێراق‌و سوریایان ئازاد كردووه‌ كه‌ له‌ژێر ده‌ستی داعشدا بووه‌، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كه‌م هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ فه‌ڕمی كۆتاییهاتنی ته‌واوه‌تی داعش ڕابگه‌یه‌نرێت.

تره‌مپ له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتیشی: هاوپه‌یمانی له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا 20 هه‌زار میل چوارگۆشه‌ی خاكی له‌ژێر ده‌ستی داعش له‌ سوریا ‌و عێراق ده‌رهێناوه‌.

تره‌مپ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد وڵاته‌كه‌ی‌و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌وڵی زۆریان داوه‌ ڕێگه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی فیكری داعش له‌ تۆڕی ئینته‌رنێت بگرن‌و وتیشی: گرنگه‌ ڕێگری له‌و كه‌سانه‌ بكه‌ین كه‌ له‌ ڕیزی داعشدا جه‌نگاون بچنه‌ نێو ئه‌و وڵاتانه‌وه‌ كه‌ له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعشدا ئه‌ندامن. 

103 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2019

بابەتی زیاتر