Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عەربەت.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک گیانیان لەدەستدا


پەیام 

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە شارۆچکەی عەربەتی نزیک پاریزگای سلێمانی ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. 

بەپێی زانیارییەکانی وتەبێژى هاتوچۆی سلێمانی، کاروان محەمەد، ڕووداوەکە لە نێوان عەربەت و قەرەگۆلدا بووە و لە نێوان ئۆتۆمبێلێکى جۆری توێتا کامری و  توێتا لاندکرۆزدا بووە.

وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی ئەوەیشی خستەروو لە ڕووداوەکەدا چوار کەس  گیانیان لەدەستداوە کە سەرنشینی  ئۆتۆمبێلە کامرییەکە بوونە. 

هاوکات سێ سەرنشینی  ئۆتۆمبێلە لاندکروزەکەش برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

وتیشی: هۆکاری ڕووداوەکەش بەهۆی تیژڕەوی  ئۆتۆمبێلە کامرییەکەوە بووە کە لە ڕێڕەوی خۆی دەرچووە و چووتە سایدی بەرامبەر.

سێ کەسی دیکەش بریندارن

 

1064 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2019

بابەتی زیاتر