Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ژمارەی قوربانیانی رووداوێکی هاتووچۆ لە عەربەت بۆ شەش کەس بەرزبوویەوە


پەیام 

له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆدا له‌ سلێمانی شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا‌و چواری‌ دیكه‌یش بریندار بوون.

ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی ـ عه‌ربه‌ت ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌ جۆری (كامری)‌و (تویۆتا لاندكرۆزه‌ر) ڕوویدا‌و له‌ ئاكامدا شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا‌و چواری‌ دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ سه‌رنشینی كامرییه‌كه‌ بوون‌ و شۆفێری تۆیۆتا لاندكرۆزه‌ره‌كه‌ش له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی دیكه‌ نێو هه‌مان ئۆتۆمبێل، بریندار بوون.

شایه‌تحاڵه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ڕووداوه‌كه‌ به‌هۆی تیژڕه‌ویی ئۆتۆمبێلی كامرییه‌كه‌ بووه‌ كه‌ له‌ ڕێڕه‌وی ئاسایی خۆی لای داوه‌.

دوابه‌دوای‌ ڕووداوه‌كه‌ برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی‌و كۆچكردووه‌كانیش بۆ پزیشكی دادی‌و ئۆتۆمبێله‌ تێكشكاوه‌كان بۆ پۆلیسی هاتوچۆی ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت گوازراونه‌وه‌. 

650 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2019

بابەتی زیاتر