Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی رابردوو ١٧ هەزار بۆمب لە عێراق پوچەڵکراوەتەوە


پەیام 

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاشكرایكرد ساڵی‌ رابردو زیاتر له‌ (17) هه‌زار بۆمب له‌عێراق پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه‌.

پێهر لۆزامه‌ر، سه‌رۆكی‌ تیمی‌ تایبه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ و لابردنی‌ مین له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، رێكخراوه‌كه‌یان ته‌نها له‌ ساڵی‌ رابردودا زیاتر له‌ (17) هه‌زار بۆمب و پشتوێنی‌ بۆمبڕێژكراو، چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی‌ دیكه‌ی‌ مه‌ترسیداری‌ ته‌قینه‌وه‌یان له‌ عێراق پوچه‌ڵ كردوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: بۆئه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی‌ جه‌نگ له‌عێراق به‌ته‌واوی لاببرێن یان هه‌ڵگیرێنه‌وه‌ چه‌ندین ساڵی دیكه‌ ده‌خایه‌نێت.

هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا ناوبرا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌، له‌ئێستادا (100) هه‌زار باڵه‌خانه‌ی‌ داڕماو له‌ عێراق بونی‌ هه‌یه‌و، زۆر جاریش ئه‌و شوێنه‌واره‌ روخاوانه‌ بونه‌ته‌ شوێنی‌ دانانی‌ بۆمبی‌ چێنراو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ داعشه‌وه‌و، كاری‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و شوێنه‌واره‌ روخاوانه‌ش كه‌ له‌دوای‌ شه‌ڕی‌ داعش جێماون، ره‌نگه‌ (10) ساڵ بخایه‌نێت.

240 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2019

بابەتی زیاتر