Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەنبار.. کەتیبەکانی حزبوڵا چەند موشەکێکیان ئاراستەی بنکەیەکی ئەمریکییەکان کرد


پەیام 

كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق، چه‌ند مووشه‌كێكیان  ئاراسته‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژئاوای ئه‌نبار كرد.

میدیاكانی عێراق له‌سه‌ر زاری  سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حه‌شدی شه‌عبی پارێزگای ئه‌نبار بلاَویانكرده‌وه‌، چه‌كدارانی سه‌ربه‌ كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق، گروپێكی ناو حه‌شدی شه‌عبییه‌، سێ مووشه‌كیان به‌ ئاڕاسته‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌نزیك شارۆچكه‌ی قائیم له‌ رۆژئاوای ئه‌نبار ته‌قاندووه‌.

میدیاكان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌و موشه‌كانه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكایان كردۆته‌ ئامانج، به‌لاَم تائیستا زیانه‌كان نه‌زانراون.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ماوه‌یه‌كه‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك له‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌كه‌ن.

359 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2019

بابەتی زیاتر