پەیام
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌وانی سعودی، به پلان و فه‌رمانی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته كوژراوه.
(ئه‌نیس كالامار) لێكۆڵه‌ری تایبه‌ت به دۆسیه‌ی كوشتن له ده‌ره‌وه‌ی یاسا وتی: به‌ڵگه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كوشتنی جه‌مال خاشقجی ڕۆژنامه‌نووس به پلان‌و فه‌رمانی به‌رپرسانی سعودی بووه.
(ئه‌نیس كالامار) له 28ی مانگی ڕابردووه‌وه تا سێی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ تیمێكی سێ كه‌سیی هاتوونه‌ته توركیا و لێكۆڵینه‌وه‌یان له دۆسیه‌ی كوشتنی (جه‌مال خاشقجی) ڕۆژنامه‌نووسی سعودی كردووه كه له دووی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوو له كونسوڵخانه‌ی سعودیه له ئه‌سته‌نبوڵ له‌سه‌ر ده‌ستی تیمێكی سعودی، كوژرا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كوشتنی (خاشقجی) به‌و شێوه‌یه به "وه‌حشیگه‌ری" ناوبرد‌و وتیشی: پڕۆسه‌كه به مه‌به‌ست بووه‌و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی سعودیه‌وه پلانی بۆ دانراوه‌و فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی بۆ ده‌رچووه.
ژنه لێكۆڵه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به دۆسیه‌كانی كوشتن له ده‌ره‌وه‌ی دادگا و یاسا، ده‌ڵێ: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌رپرسانی سعودی هه‌وڵه‌كانی توركیایان بۆ چوونه نێو كونسوڵخانه‌ی سعودیه و لێكۆڵینه‌وه له شانۆی تاوانه‌كه دواخستووه.
433 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2019