پەیام
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆشكی ئه‌لیزێ فه‌ره‌نسا بڵاویكردۆته‌وه ده‌ڵێت: به ئامانجی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی وڵاته‌كه‌ی، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا گه‌شته‌كانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ته‌واوی ئه‌و گه‌شته فه‌رمیانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه بڕیاربو تا (15)ی ئاداری داهاتو ئه‌نجامیان بدات، ئه‌وه‌ش به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌نجامدانی دانوستان له‌گه‌ڵ نوێَنهری هێله‌ك زه‌رده‌كاندا.
له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ربه‌و هۆیه‌وه ئیمانوێل ماكرۆن به‌شداری ناكات له كۆنگره‌ی ئاسایشی ساڵانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتو له میونشنی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌بچێت و، (40) وڵاتیش به‌شداری ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌كه‌ن و، بڕیاریش بو ماكرۆن چاوی به سه‌ركرده‌ی زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه بكه‌وێت.
هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و داواكاری خۆپیشانده‌ران كه به "هێله‌ك زه‌رده‌كان" ناوده‌برێن له‌كاتێكدایه، چه‌ند مانگێكه ناڕه‌زاییه‌كان له‌و وڵاته دژی چه‌ند بڕیارێكی حكومه‌ت سه‌ری هه‌ڵداوه‌و، دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانیش ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كۆتاییان نه‌هات و به‌رده‌وامییان هه‌یه.
111 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2019