Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای پاسدارانی ئێران موشەکێکی بالیستیکی بەرهەمهێناوە ١٠٠٠ کم دەبڕێت


پەیام 

سوپای پاسدارانی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران مووشه‌كێكی دیكه‌ی بالیستیكی وشكانیبڕی به‌ ناوی ده‌زفول به‌رهه‌مهێناوه‌، كه‌ هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت.

محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران، له‌ رێوڕه‌سمی ناساندنی كارگه‌یه‌كی ژێرزه‌مینی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی بالیستیكی رایگه‌یاند: سوپای پاسداران مووشه‌كێكی دیكه‌ی بالیستیكی وشكانیبڕی به‌ ناوی ده‌زفول به‌رهه‌مهێناوه‌ كه‌ له‌ توانایدایه‌ مه‌ودای هه‌زار كیلۆمه‌تر ببڕێت.

وتیشی: ناساندنی ئه‌و كارگه‌ مووشه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌یان له‌ ژێرزه‌مین، وه‌ڵامێكه‌ بۆ شیڕه‌ شیڕی ڕۆژئاواییه‌كان، كه‌ به‌ سه‌پاندنی سزاكان و هه‌ڕه‌شه‌كردن وا ده‌زانن ئێران سنووردار ده‌كه‌ن و له‌ ئامانجه‌ باڵاكانی په‌شیمانی ده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا ناوبراو جه‌ختیشیكرده‌وه‌، له‌ ئێستادا توانای به‌رگری ئێران زۆر به‌هێزه‌و هیچ ولاَتێكی دیكه‌ ناتوانێت هه‌ره‌سی پێبهێنێت.

122 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2019

بابەتی زیاتر