Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

باجی گومرگه‌كان له‌سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێم و بەغدا یه‌كدەخرێنەوە


پەیام 

حكومه‌تی عێراق ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێم به‌ چه‌ند بڕیارێكه‌وه‌ پابه‌ند ده‌كات.

لەڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌سته‌ی گشتیی گومرگه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، به‌غدا ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێم به‌ چه‌ند بڕیارێكه‌وه‌ پابه‌ند ده‌كات.

له‌به‌شێكی  راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه‌ كه‌ ده‌بێت باجی گومرگه‌كان له‌سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنوریه‌كان به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ یه‌كبخرێت و، سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش رێككه‌وتنه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌باره‌ی لێخۆشبونی گومرگی جێبه‌جێبكه‌ن.

له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، پێویسته‌ له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئیبراهیم خه‌لیل، په‌روێزخان، باشماخ، حاجی ئۆمه‌ران و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی پێناسی گومرگی یه‌كبخرێت.

له‌كۆتایشدا ده‌سته‌كه‌ جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌، پێوسته‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم  پابه‌ندی سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌ باجی گومرگی عێراق بن.

408 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2019

بابەتی زیاتر