Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رپرسێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكا: ئاماده‌ین هێز ڕه‌وانه‌ی‌ فه‌نزوێللا بكه‌ین

په‌یام

ئه‌مریكا ئاماده‌یی خۆی بۆ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازیی بۆ پاراستنی دامه‌زراوه‌ دیپلۆماتپییه‌كانی له‌ فه‌نزوێللا نیشاندا.

(كرایگ فالێر) فه‌رمانده‌ی به‌شی باشووری سوپای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ئاماده‌ین بۆ پاراستنی دامه‌زراوه‌ دیپلۆماتییه‌كانمان له‌ فه‌نزوێللا سوپا ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ین.

ئه‌و قسه‌یه‌ی (كرایگ فالێر) له‌ میانی دانیشتنێكی تایبه‌تی لیژنه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كۆنگرێسدا هات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ورده‌كاری ئه‌و هه‌نگاوه‌‌و كاردانه‌وه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ دۆسیه‌ی فه‌نزوێللادا، بكات.

ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا وتیشی: ژماره‌ی په‌نابه‌ر ‌و ئاواره‌كانی فه‌نزوێللا له‌ ئێستادا له‌ قه‌باره‌ی‌ ئاواره‌‌و په‌نابه‌رانی دۆخی سوریا نزیك ده‌بێته‌وه‌.

پێشتریش (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتبووی ناردنی هێز بۆ فه‌نزوێللا یه‌كێكه‌ له‌ بژارده‌كانیان.

221 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2019

بابەتی زیاتر