Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا گره‌نتی بۆ پاراستنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات وه‌رگرتووه‌

په‌یام

له‌ دوای كشانه‌وه‌ی له‌ سوریا، ئه‌مریكا هۆشداریی ده‌دات له‌ به‌ئامانجگرتنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.

(ڕۆبرت بالادینۆ)، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانماندا له‌باره‌ی‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا قسه‌مان كردووه‌‌و به‌ ڕوونی ڕامانگه‌یاندووه‌ كه‌ نابێ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌ ئامانج بگیرێن.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی "باسی ئه‌وه‌شمان كردووه‌، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا به‌ شێوه‌یه‌كی ئارام به‌ڕێوه‌بچێت‌و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كان به‌دیبهێنرێت".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی: "بێگومان نابێت هێزه‌ كوردییه‌كانی نێو هه‌سه‌ده‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ بكرێنه‌ ئامانجی هیچ كرده‌یه‌كی سه‌ربازی".

به‌پێی زانیارییه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئه‌مریكا له‌ نیسانی ئه‌مساڵدا هێزه‌كانی له‌ سوریا ده‌كشێنێته‌وه‌.

534 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2019

بابەتی زیاتر