Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پێكهێنانی حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌منزیكانه‌ ده‌ستپێده‌كات

په‌یام

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌منزیكانه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵده‌بژێردرێت و پێكهێنانی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد وەک یەکێتی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت وەردەگرن.

ئه‌مڕۆ 9 ی‌ 2 ی‌ 2019 مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك كۆبوه‌وه‌و دواتر سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی یه‌كێتی‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ به‌منزیكانه‌ په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵده‌بژێردرێت و پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات .

سه‌باره‌ت به‌پرسی‌ پارێزگاری‌ نوێی‌ كه‌ركوكیش وتی‌ "پارێزگاری نوێ داده‌نرێت و پارێزگاره‌كه‌ش كورد ده‌بێت و له‌ناو كوردیشدا بۆ یه‌كێتی ده‌بێت، هه‌روه‌ها بڕیاری‌ دیاریكردنی‌ شوێنی‌ دانیشتنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوكمان بۆ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ جێهێشتوه‌".

وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، له‌باره‌ی ئاستی په‌یوه‌نديیه‌كانیان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، رونیكرده‌وه‌، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا زۆرباشه‌ و له‌سه‌ر هێڵی گه‌رمه‌، هه‌ردوو هێزه‌كه‌ش له‌یه‌ك قوتابخانه‌ی سیاسی په‌روه‌رده‌ بوون، له‌سه‌ر پرسه‌ سیاسییه‌كانيش یه‌كێتی و گۆڕان بۆچوونه‌كانیان له‌ یه‌ك نزیكه‌.

149 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2019

بابەتی زیاتر